Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فازڵ میرانی: بەم جۆرە دەتوانین کۆتایی بە کێشە چەقبەستووەکان بهێنین

هەولێر-KDP.info- فاڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت، بەشێکی لایەنەکان وەڵامی ئەرێنییان بۆ ئەم دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی هەبووە و تەمەننای ئەوە دەکەین هەموو لایەک بەرژەوەندیی نیشتمان بخەینە پێش بەرژەوەندییە کەسییەکان، چونکە تەنیا بەم جۆرە دەتوانین کۆتایی بە کێشە چەقبەستووەکان بهێنین."

فاڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حزبەکان کردەوە و رایگەیاند، "دەخوازین هەموو گرفتەکان کۆتاییان بێت، چونکە گەلەکەمان چاکەی زۆری بەسەر هێزە سیاسییەکانەوە هەیە و ئەرکی ئێمەیە بە خزمەتکردن و سەقامگیری قەرەبوویان بکەینەوە."

ڕێککەوتی ٢٦ـی ٥ـی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی مێژووییدا بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پەیامێکی گرنگی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، ''پەیامم بۆ لایەن و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەوەیە، کە ھەموو لایەک بیر لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بکەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسک دابنێن. داوا دەکەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بە دڵسۆزی و ھەستی نیشتمانپەروەرانەوە بەیەکەوە کۆببنەوە، ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بکەن و کۆتایی بەم دۆخە نالەبارە بھێنن.

سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان، میرانی ئاماژەی بە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ چەقبەستووی سیاسی و گوتی، "ئەو دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی گرنگ بوو، هەندێک لە هێزە سیاسییەکانیش بە ئەرێنی بەدەمیەوە هاتوون."

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، کێشەکانی بۆ نەبوونی یەکدەنگی گەڕاندەوە و گوتی، "گەر ئێمە وەک لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندی گەل بخەینە پێش بەرژەوەندییە کەسی و حزبییەکان، ئەوا دڵنیام لە90%ـی کێشەکان چارەسەر دەبن."