دهۆك -KDP.info- قایمقامی دهۆك ده‌ڵێ "ڕێژه‌ی سه‌وازیی له دهۆك به‌رزكراوه‌ته‌وه، بڕیاره چەند پاركێکی دیش له سه‌نته‌ری شاری دهۆك دروست بكرێن."
بریندار حه‌یده‌ر، قایمقامی قه‌زای دهۆك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له دهۆك نزیكه‌ی 150 پارك و باخچه‌ی جیاواز هه‌یە و حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، ڕێژه‌ی سه‌وزایی له سه‌نته‌ری شاری دهۆك بەرزکراوەتەوە بۆ 15%، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ده‌مانه‌وێ زیاتریش به‌رز بكرێته‌وه، ئه‌مساڵ ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌مام چێندراون."
قایمقامی دهۆك گوتیشی "پاركی نیشتمانی ئالۆكا هەیە، له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕێكی زۆر گه‌وره دروست ده‌كرێت، ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین پاركی نیشتمانی له شاری دهۆك، دوای ته‌واوبوونی سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان و ڕێژه‌ی سه‌وزاییش به‌رز ده‌بێته‌وه."
بریندار حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی سروشتێكی جوان و سه‌وزایی زۆر له دهۆك و ده‌وروبه‌ری، بڕیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پاركی نوێ دروست بكات، به‌رده‌وامیش ده‌بین له زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و دروستكردنی پاركی نوێ له دهۆك."
قائید میرۆ