هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕه‌وی ده‌ڵێ "بیری تۆندڕەوی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ هه‌یه بۆ تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان، ئێمەش ده‌مانه‌وێ ڕێ لە بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری تۆندڕۆیی بگرین."
د.كرمانج عوسمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕه‌وی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "كوردستان له‌ڕووی مێژوویی و جوگرافیه‌وه به‌رده‌وام شوێنی پێكه‌وه‌ژیان بووه، ئەو میلله‌تانەی لێره ژیاون ته‌بابوونه ئەگەر جیاوازی ئاینی یان نه‌ته‌وه‌ییش هه‌بووبێت، پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری گه‌یاندن و سۆشیال كه‌متر بیری تۆندڕۆیی بڵاو ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئێستای سه‌رده‌می جیهانگیری جیاوازه، ئێستا بیری تۆندڕەوی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بكرێت."
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕەوی گۆتیشی "لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕەوی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ دامه‌زراوه و ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت تێیدا به‌شدارن، هه‌رێمی كوردستان جیاوازه له عێراق، لێره زیاتر پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگه ناده‌ین هیچ كه‌سێك بیری تۆندڕەوی بڵاو بكاته‌وه."
د.كرمانج عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پێشتر به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری تۆندڕەوی چه‌ندین كه‌س بەپێی یاسا سزادراون، ڕەشنووسێك ئاماده‌كراوه بۆ دیاریکردنی ستراتیژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕه‌وی، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تی نوێ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، تا ستراتیژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری تۆندڕەوی دیاربێت و بۆ چه‌ند ساڵ به‌پێی ئه‌و ستراتیژه كار بكرێت."
قائید میرۆ