ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.
بۆ ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
ھەڵکەوت عەزیز، یەکێک بوو لە پەیامنێرە دیار و چالاکەکان و، خزمەتی لە بواری میدیا بۆ ھەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزم و ھاوکارانی و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٨ـی ٦ـی ٢٠٢٦