ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز)ـمان پێگەییشت.
پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خواڵێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز و تەواوی ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاکە هەڵکەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
8ـی حوزەیرانی 2026