Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شارەوانی هەڵەبجە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی پارێزگاکە دابەش كرد

ھەڵەبجە-KDP. info-  لە چوارچێوەی فەرمان و بڕیارەكانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینان، ئەمرۆ لە پارێزگای هەڵەبجە 198 پارچە زەوی دابەشكر، لە ڕۆژانی ئایندەش پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت. 

سەلام بیلال، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ 198 پارچە زەویمان بەسەر مامۆستا، فەرمانبەر و خانەنشیناندا دابەش کرد كە بڕیاری ساڵی 2005یان هەبوو، لەبەر هەر هۆكارێك بووبێت پێشتر فەرمانەكانیان جێبەجێ نەكراوە." 

ڕوونیشی كردەوە "لە هەفتەی دواتر قۆناغی دووەم دەست پێدەكات، ئەویش نزیكەی 257 كەسن، لێرەوە داوا لەو بەڕێزانە دەكەم كە فەرمانی ساڵی 2005یان هەیە، بە زووترین كات پڕۆسەی وردبینی تەواو بكەن، ئەگەر پڕۆسەكە تەواو نەكەن ناویان داخڵ ناكرێت، لەم قۆناغەدا 550 پارچە زەوی دابەش دەکرێت." 

گوتیشی "هەموو زەویەكان سورەت قەیدیان بەناوی شارەوانی هەیە، لە هەمان كاتدا سورەت قەیدی تاكیشیان هەیە، لە هەفتەی داهاتووە بانگەواز دەكەین بێن زەویەكان بە ناوی خۆیان بکەن. 

پلان و ستراتیجی وەزارەتی شارەوانی و جەنابی وەزیر جەختی لە ئێمە كردووەتەوە، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی خێرا بكەین و فەرمانبەران و خانەنشینان سوودمەند ببن."

 

عەزیز ڕەسوڵ