ھەولێر-KDP. info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە بەغدا، پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بۆ کۆچی دواییی میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە بەغدا، خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، کە بهداخهوه بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی دەکەم.
خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێرێکی لێهاتوو، دڵسۆز و چالاک بوو، کە خزمەتێکی زۆری بە بواری میدیا کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان