ھەولێر-KDP. info- ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، بە مەبەستی دامەزراندنی 250 کەس بە شێوەی گرێبەست لە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لینکی فۆرمی داواکاری بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆسەکە 32 پسپۆڕیی جیاواز دەگرێتەوە و لە 10ی حوزەیرانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، هاوکات ئەنجومەنەکە چەند ڕێنماییەکی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە و یەکخستنی بەڵگەنامەکان دیاری کردووە.
دوابەدواى ڕەزامەندىی سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بە نووسراویان ژمارە (12340) لە رێکەوتى 6/10/2025 و دیاریکردنى بوارى پسپۆریی پێویست لەلایەن پارێزگاى هەڵەبجە بە نووسراویان ژمارە (1/804) لە 30/3/2026 بۆ دامەزراندنى (250) کەس لە (32) پسپۆریی جیاواز لەسەر میلاکى گرێبەستى فەرمانگەکانى حکوومەتى هەرێم لە سنوورى پارێزگاى ناوبراو، ئەنجومەنى راژەى گشتى لینکى فەرمى بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى داواکارى دامەزراندن بڵاو دەکاتەوە.
لینکى ئاماژەپێدراو لە رێکەوتى 10/6/2026 کارا دەکرێت و بۆ ماوەى (14) رۆژ تا رێکەوتى 24/6/2026 کۆتایى دەوامى فەرمى بەردەست دەبێت.
تێبینییەکان:
پڕکردنەوەى فۆرمى داواکارىی دامەزراندن لە لایەن پێشکەشکار تەنیا یەک جار و بۆ تەنیا یەک پسپۆرى دەبێت و هەر پێشکەشکارێک زیاتر لە یەک فۆرمى داواکارى رەوانە بکات، لە پێشبڕکێی دامەزراندن دوور دەخرێتەوە و داواکارییەکەى بۆ هیچ پسپۆرییەک وەرناگیرێت.
پێویستە پێشکەشکار ڕاستى و دروستى زانیارییەکانى هاتوو لە ناوەرۆکى فۆرمەکەى بۆ هەر بڕگەیەک بە وێنەیەکى بەڵگەنامەى ڕەسەن پشتڕاست بکاتەوە. بە پێچەوانە خاڵى ئەو بڕگەیەى بە بێ بوونى بەڵگە پڕ کراوەتەوە هەژمار ناکرێت.
پێویستە کۆى بەڵگەنامەکان پێکەوە لەناو تەنیا یەک فایلى (pdf) یەک بخرێت و قەبارەى فایلەکە لە (100) مێگابایت تێپەڕ نەکات.
پێویستە پێشکەشکار پێش ئەوەى کرتە لەسەر لینکى ناردنى کۆتایى فۆرمەکەى بکات، بەوردى پێداچوونەوە بە زانیارییەکان و بوونى بەڵگەکانى پێویست بکات.
فۆرمى دواکارى دواى ناردنى لە لایەن پێشکەشکار راستەوخۆ دەچێتە نێو کێبڕکێى دامەزراندن و هیچ بەڵگەنامە یان زانیارىی زیاتر لە پێشکەشکار وەرناگیرێت.
ئەمەش لینکی فۆڕمی دامەزراندنەکە: