Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گوتی، دوای وەستانی گەشتەئاسمانییەکان بڕیاردرا دەستپێبکاتەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بۆماوەی ٧٢کاتژمێر گەشتەئاسمانییەکان راگیرا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بڕیاریدا ئاسمانی عێراق بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بکرێتەوە.

ئەحمەد هۆشیار گوتیشی، دوای ئەو بڕیارە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە.
بڵند ئیبراهیم