Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماڵپەڕی KDP.info ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتە ڕوو

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەکانی نەوت، پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و داهاتی ناوخۆ کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 08ـی حوزەیرانی 2026، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2026،  ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە. 

ئاماژەی بەوەش دا، لەو کۆبوونەوەکەدا دۆسیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەتی پرسی نەوت و دوایین پەرەسەندنەکان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە بابەتی داهاتی ناوخۆ و سیستەمی ئەسیکۆدا. ئەوەشی خستە روو، دوایین گۆڕانکارییەکانی نێوان هەردوو حکوومەت لەبارەی ئەو بابەتانە تاوتوێ دەکرێن.