Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دانەر عەبدولغەفار: دەرزی ATS بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی دابین کرا

بەغدا-KDP.info-   گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت دەرزی ATS مان بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی دابین کرد.

دانەر عەبدولغەفار، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند کە دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری لە سۆران، پێیان ڕاگەیاندین کە نەخۆشخانەکەیان کێشەی نەبوونی دەرزی جۆری (ATS)یان هەیە، بۆ ئەم مەبەستە، رۆژی یەکشەممە، ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، سەردانی بەڕێز عەبدولحسێن ئەلموسەوی وەزیری تەندروستی حکوومەتی فیدراڵمان لە بەغدا کرد و لە نزیکەوە کێشەی نەبوونی ئەو دەرزییە و پێویستیی بەپەلەی نەخۆشخانەکەمان  پێ ڕاگەیاند. 

دەشڵێت، خۆشبەختانە، بەڕێز وەزیری تەندروستی حکوومەتی فیدڕال، بەدەم داواکارییەکەمانەوە هات و ڕاستەوخۆ ڕەزامەندی فەرمی و دەستبەجێی لەسەر دابینکردنی دەرزی (ATS) بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی دەربڕی.