هەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ یەکشەممە 6/7 ، مەسروور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد.
لە دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندروستیدا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، بیر و ڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پیشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە کرایەوە.