Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومیەکان لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا: سروشتی وڵاتەکەمان چاوی لێمانە

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە، سوپاسی ڕێکخراو و خۆبەخشەکان دەکات و داوا لە تەواوی کۆمەڵگە دەکات بە چاندنی نەمام و پاراستنی سامانە سروشتییەکان، بەرپرسیارێتی پاراستنی ژینگەی کوردستان لە ئەستۆ بگرن.

پەیامی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی لە ڕۆژی جیهانی ژینگە.

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە، فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانە ئاراستەی سەرجەم ڕێکخراوەکانی ناحکومی و خۆبەخشەکان و هاووڵاتییان دەکات کە کار بۆ پاراستنی ژینگە و سامانە سروشتییەکانی ووڵاتمان دەکەن.

خاک و شاخ و دارستان و ڕووبار و فەزای سەوزاییمان میراتێکی بەنرخە کە دەبێت بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان و ئەندامانی کۆمەڵگا دەکەین کە پابەندبوونیان بە پاراستنی ژینگە بەهێزتر بکەن لە ڕێگەی چاندنی نەمام و کەمکردنەوەی پیسبوون و پاراستنی ئاو و پێشخستنی پراکتیزە بەردەوامەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.

پێکەوە دەتوانین کوردستانێکی پاکتر و سەوزتر و تەندروستتر بنیات بنێین. 

با هەموومان بەرپرسیارێتی پاراستنی سروشت و گرنگیدان بەو ژینگەیەی کە بەردەواممان دەکات لە ئەستۆ بگرین، سروشتی ووڵاتەکەمان چاوی لێمانە.

دووبارە ڕۆژی جیهانی ژینگە پیرۆز بێت.

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی.