Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. شیرین بۆ KDP.info: بە زانست و داهێنانی گەنجان پاشەڕۆژی وڵات بنیاد دەنێین

​دهۆک-KDP.info- د. شیرین حوسنی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاند، "بە نوێنەرایەتی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشدار بووین لە پێشانگای هاوبەشی پەیمانگەكانی ڕەند بۆ پڕۆژە داهێنەرەکانی قوتابییان، کە لەژێر دروشمی بە (زانست و هێزی گەنجان وڵات بنیاد دەنێین) ڕێکخرابوو. ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی، حزبی و کارگێڕی پەیمانگەکان کرایەوە، کە تێیدا نزیکەی ٥٠ پڕۆژەی جیاوازی قوتابییان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نمایش کران."

​بەرپرسی بەشی ڕێکخستن ئاماژەی بەوە کرد، "پێشخستن و برەودان بە توانایی و ئیرادەی لاوان و قوتابییان، یەکێکە لە کارنامە و ئاراستە سەرەکییەکانی مەکتەبی ڕێکخستن، چونکە ئەم نەوەیە بە زانست و داهێنانەکانی خۆیان دەبنە بنەمای بنیادنانی پاشەڕۆژێکی گەشتر بۆ وڵات."

​د. شیرین حوسنی تیشکی خستە سەر ئەو چەندە و گوتی، "ئەو پڕۆژە و داهێنانانەی لەم پێشانگایەدا نمایش کراون، بەڵگەیەکی ڕوونن لەسەر بوونی وزە و توانایەکی مەزن لە ناخی گەنجانی ئێمەدا، و ئەرکی هەموومانیشە کە دەرگای دەرفەتەکان لەبەردەمیاندا بکەینەوە تا پەرە بە داهێنانەکانی خۆیان بدەن."

​د. شیرین حوسنی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی جەختی کردەوە کە، "پشتیوانیکردنی بەردەوامی قوتابییان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، هێز و پاڵنەرێکی مەزن بەوان دەبەخشێت تا لە کاروانی زانستی و داهێناندا بەردەوام بن، و پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەمیشە ڕێزگرتن و پشتیوانی خۆی بۆ تواناکانی لاوان دووپات دەکاتەوە."

 

ئەژین غەفار