ھەولێر-KDP.info- بەیانی ئەمڕۆ ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەئامادەبوونی د. زیندین مەولود بریکاری وەزارەت، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشوازی کرد لە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان.
لە وتەیەکدا د.پشتیوان سادق گوتی، "سوپاس بۆخوا حاجیان دوایی کۆتایی ھێنان بەئەرک واجباتەکانیان، ئەمڕۆ لەشاری مەدینەی پیرۆزەوە بەسەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان. وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سوپاسی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێری کرد بۆ کارئاسانی و پێشوازی کردنیان لە حاجیانی کوردستان.
جێی ئاماژەیە کاروانی گەڕانەوەی حاجیان بەردەوامی دەبێت بەپێی خشتەیەکی ڕێکخراو تاوەکو ١٠ی حوزەیران ھەموو حاجیان لەڕێگەی فرۆکەوە دەگەڕێنەوە، بۆئەمڕۆش ( ١٠٢٧) حاجی بە حەوت گەشتی جیاوازەوە دەگەنەوە ھەولێری پایتەخت.
