Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە لقی دوو ئەرکەکانی ئەم قۆناغە و هەنگاوەکانی داهاتووی ڕێکخستن خرایە بەرباسەوە

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ کار و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی، د.ھێمن ھەورامی سەردانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەرکەکانی ئەم قۆناغە و ھەڵسەنگاندنی کارگێڕییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ٦ی ٢٠٢٦، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسی بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، سەردانێکی لقی دووی پارتیان کرد. لەم بەسەرکردنەوەدا، دیدارێکی بەفراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی لق، ناوچەکان و بەرپرسی ڕێکخراوەکان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشک خرایە سەر بەرئەنجامی کار و ھەڵسەنگاندنە ڕێکخراوەییەکان، ھاوکات باس لە ئەرکەکانی ئەم قۆناغە و ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ھەنگاوەکانی داھاتووی ڕێکخستن کرا. لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان واڵا کرا و لە نزیکەوە وەڵامی سەرنج، پێشنیار و پرسیارەکانی ھەڤاڵان درایەوە بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتری کاروبارەکان.