Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی کاتژمێر ٧:٣٠ـی بەیانی کاروانی حاجیان لە مەدینەوە دەگاتەوە فڕۆکەخانەی هەولێر

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ٤ـی حوزەیران پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەمشەو کاتژمێر 5:00 بەرەبەیان یەکەم کاروانی حاجیان لە مەدینەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەون و چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێر٧:٣٠ـی خولەکی بەیانی بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

کاروان ستوونی گوتیشی، "بڕیارە سبەی لە رێگەی حەوت فڕۆکەوە، هەزار و ٢٧ حاجی بگەڕێنەوە کە دابەشبوون بەسەر چوار فڕۆکە بۆ حاجیانی هەولێر، دوو فڕۆکە هی حاجیانی دهۆکن فڕۆکەیەکیش حاجیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی تێدایە دەگەڕینەوە.

گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە حاجیانی پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دیکەش گوتی، "بەپێی خشتەیەکی ڕاگەیەندراو، لە ڕۆژانی دواتردا ئەوانیش دەگەڕێنەوە.

 

قائید میرۆ