Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو ئامینە عەبدوڵڵا دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (ئامینە عەبدوڵڵا)وە، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات و هیوای سەبووری و ئارامییان بۆ دەخوازێت.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی کۆچکردوو خاتوو (ئامینە عەبدوڵڵا) 

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە عەبدوڵڵا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.                 

داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان        

             ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦