ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دەستنیشانکردنی نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا کرد و جەختی لە خواستەکانی هەولێر کردەوە بۆ برەودان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ واشنتن.
سێشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکەم بە بۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا."
لە درێژەی پەیامەکەیدا، مەسروور بارزانی ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی دووقۆڵی داوە و رایگەیاندووە: "هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لەم ئەرکەدا و، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کارکردنی نزیکم لەگەڵتان، لەپێناو زیاتر بەهێزکردنی ئەو هاوبەشییە لەمێژینەیەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەیە."