Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا  بۆ تۆم باراک دەڵێت: چاومان لە سەرکردایەتیی ئەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوردستان و ئەمریکا و یارمەتیدەربێت لە چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی وڵاتەکە دەبنەوە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەم ئەرکە گرنگەدا و دڵنیایین کە هەوڵەکانی دەبنە مایەی سەقامگیری و هاوکاریی زیاتر."

بەپێی راگەیێندراوەکەی ترەمپ، تۆم باراک لە پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا دەمێنێتەوە و ئەرکی نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیش بۆ عێراق و سووریاش بەڕێوەدەبات.