هەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ئامادەبوونی چیا محەممەد هەرکی، یاریدەدەری مەکتەب و بەرپرسی بەشەکان، کۆبوونەوەیهکی بەرفراوان لەگەڵ بەشێک لە کوتلەی وەزاریی پارتی لە وەزارەت و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و دۆزینەوەی باشترین ڕێکار بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی و جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی تەواو بە کارنامەی چاکسازی و ڕاسپاردەکانی بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی فەرمانبەریەتی و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان بەوپەڕی دڵسۆزی و شەفافییەتەوە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لەوە کردەوە کە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، لە پێشینەی کارەکانی کوتلەی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
