ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (شیرین عەبدولوەهاب ئاغا سادق) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو بەڕێز (محەممەد جەمیل قادر ئاغا) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ بەڕێز (محەممەد جەمیل قادر ئاغا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (شیرین عەبدولوەهاب ئاغا سادق)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان