Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (عەوڵا کەمال مەلازادە) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (بڕیار عەوڵا کەمال زادە) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو بەڕێز (عەوڵا کەمال مەلازادە) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ بەڕێز (عەوڵا کەمال مەلازادە)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای کوڕی بەڕێزتان (بڕیار عەوڵا کەمال زادە)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان