Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

ھەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بە بۆنەی(٢٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان و سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە و، بە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکی دەزانین کە  بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارەتییەوە کار بکەین بۆ یەکڕیزی گەلەکەمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.



مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣١ی ئایاری ٢٠٢٦