Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵی دادگەریی  کرد.

​دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتی، ئەندامان و تەواوی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵی دادگەریی كوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا، جه‌خت له‌ گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌كانى كوردستان بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی دەكه‌مه‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و کارکردنی پێکەوەییدا، تا بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/5/31