ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی کۆچکردوو (ئەحمەد دەشتی)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٦