Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری نووسەر و پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی) دەکات و ھاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرە ڕادەگەیەنێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی کوردستان، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی)، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و ھاوڕێیانی دەکەم، ھاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی، تێکۆشەرێکی دڵسۆز بوو، خزمەتێکی زۆری بە گەل و وڵاتەکەی کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٦/٥/٢٧