ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ سێشەممە 5/26 ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخى گشتیی سووریا و پرسی كورد لهو وڵاتهدا ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان.