ھەڵەبجە-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، د. محەممەد خورشید، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٢ـی ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و لیژنە ناوچەکان، پێشوازی لە بەڕێز محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەدا، ھەردوولا چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤیان تاوتوێ کرد. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی یەکڕیزی، تەبایی و پەرەپێدانی ھەماھەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە پارێزگای ھەڵەبجە و خەڵکی کوردستان.
ھەر لە دیدارەکەدا، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و دۆزینەوەی خاڵی ھاوبەش لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد و چەسپاندنی سەقامگیری و ئارامیی زیاتر لە ناوچەکەدا.
