Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دوو فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پێدانى پله‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى سه‌ربازى ده‌رده‌كات

ھەولێر-KDP.info-  له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى، به‌ڕێز دلشاد شهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند:

دواى به‌كۆتاهاتنى خولى پێنجى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ران له‌ كۆلێژى سه‌ربازیى سێى قه‌ڵاچوالان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2026/5/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، فه‌رمانى پێدانى پله‌ى مولازمى به‌ (210) به‌شدارى خوله‌كه‌ واژۆ كرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ فه‌رمانێكى دیكه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، واژۆى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (95) پله‌دار له‌سه‌ر میلاكى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ئاسایش كرد. ئه‌م دوو فه‌رمانه‌ له‌گه‌ڵ واژۆكردنیان، له‌مڕۆوه‌ كه‌وتنه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.