ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی دووشەممە 25ی ئایاری 2026، سەرۆک مسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) کرد، کە توانی لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC) سەرکەوتن تۆماربکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکەم کە توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC)ـدا سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت. دەستخۆشیی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم. جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی کورد و کوردستان بە جیهان دەناسێنن.