ھەولێر-KDP. info- پاشنیوهڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی و گەنجی بەتوانای کورد نامۆ فازڵ کرد کە ئەم دوایییانە سەرکەوتنێکی گەورەی لە یاریی "هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان" (MMA)دا لە ئەمهریکا بەدەست هێنابوو.
لە دیدارەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە نزیکەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایییەکی گەرمی ئاراستەی نامۆ فازڵ کرد بۆ ئەو دەستکەوتە نێودەوڵەتییە باڵایە و پاڵپشتیی خۆی بۆ گەنجان و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوه، هەروەها هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانی وەرزشییدا.
لای خۆیەوە، پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ، خۆشحاڵیی خۆی بە پێشوازی و دیداری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی و وەرزشوانانی بۆ ئەو پاڵپشتی و هاندانە بەردەوامەی بهڕێزیان دووپات کردەوە.