Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و به‌ڕێز ئەلکازمی دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/25، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی پشتگریکردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا، کردەوە.

لێکەوتەکانی بارودۆخی گشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو، تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌.