Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرەو قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری ئابووری و ئەمنی و سیاسی

سەنگەر كانەبی گەورە

شیکارییەک بۆ ڕەهەندە ئەرێنییەکانی سەردانەکەی بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  بۆ بەغدای پایتەختی عێڕاقی فیدڕاڵ

سەردانە دوو ڕۆژییەکەی كاك مەسروور بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، عەلی زەیدی و سەرکردە سیاسییە باڵاکانی عێراق، وەک وەرچەرخانێکی گرنگ و ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدادا دەبینرێت. ئەم سەردانانە تەنها چەند کۆبوونەوەیەکی پرۆتۆکۆڵی نەبووە، بەڵکو هەڵگری پەیامی ڕوون بوون بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەش.

لێرەدا تیشک دەخەینە سەر گرنگترین ڕەهەندە ئەرێنییەکانی ئەم سەردانە مێژووییە:

* هەوڵی جێگیرکردنی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەران یەکێک لە دەستکەوتە هەرە دیارەکانی ئەم سەردانە، دروستکردنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بوو لەسەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

 دابینکردن و پاراستنی سەقامگیری بژێوی ژیانی هاووڵاتیان سەقامگیری ئابوری:

ڕێککەوتنی کۆنکرێتی بۆ دوورخستنەوەی قوتی هاووڵاتیان لە ململانێ سیاسییەکان، هەنگاوێکی گەورەیە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی ئابووری و بووژانەوەی بازاڕ لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان.

گفتوگۆکان ڕێگە خۆش دەكەن بۆ چارەسەرکردنی تەکنیکی و یاسایی ئەم پرسە بە شێوازێک کە ڕێز لە تایبەتمەندی دەستووری هەرێم بگرێت.

* نەوت و وزە: 

پرسی دۆسیەی نەوت و غاز هەمیشە خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکان بووە. لەم سەردانانەدا، گفتوگۆکان ئاراستەیەکی ئەرێنی و کراوەیان بەخۆوە بینی:

 نزیکبوونەوەی دیدگاکان و بەردەوامی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، نەک تەنها بۆ هەرێم، بەڵکو بۆ گەنجینەی گشتی عێراقیش سوودێکی ئابوری گەورەی دەبێت و پێگەی ئابوری وڵات بەهێزتر دەکات.

* بەهێزکردنی بنەمای "هاوبەشی ڕاستەقینە" زمان و شێوازی گفتوگۆکانی بەڕێز مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان، نیشاندەری سیاسەتێکی حەکیمانە و هاوسەنگ بوو.

 نیشاندانی ئامادەیی تەواوی هەولێر بۆ چارەسەر، وایکرد کە لایەنە سیاسیەكانی عێراق بە هەمان نەرمونیانی و ڕۆحیەتی بەرپرسیارێتییەوە بێنە پێشەوە.

 ئەمەش وێنەیەکی ئەرێنی پێشکەش بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانین لە ڕێگەی دیالۆگەوە ناوخۆی خۆمان ڕێکبخەینەوە.

* هەماهەنگی ئەمنی و سەقامگیری ناوچەکە

سەردانەکە ڕەهەندێکی ئەمنی گرنگیشی تێدا دەبینرێت، بەتایبەت لە سایەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 دووپاتکردنەوەی هاوکاری نێوانیان و هەبوونی ئیرادەیەكی بەهێز.

* پرسی هاوكاری هەرێم بۆ عێڕاق لە پڕۆژەی سەركەوتووی ( پڕۆژەی روناكی ) بەخشین و گواستنەوەی ئەو ئەزموونە سەركەوتووە گرنگە بۆ تەواوی شار و ناوچەكانی عێڕاق.

دوای ئەم سەردانە گرنگ و پڕ بایەخە دەرفەتی نوێ دەڕەخسێت لە دروستبونی قۆناغێكی نوێی سیاسی و دیبلۆماسی لە عێڕاق دا 

سەردانە دوو ڕۆژییەکەی بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  بۆ بەغدا سەلماندی کە "دیالۆگی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاو" تاکە کلیلی چارەسەری کێشەکانە. ئەم هەنگاوە ئەرێنییە نەک تەنها دڵنیایی بە لایەنی ئابوری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دەبەخشێت، بەڵکو قۆناغێکی نوێ لە هاوسەنگیی سیاسی دەستپێدەکات کە تێیدا هەولێر و بەغدا وەک دوو هاوبەشی بەهێز بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و ئابووری  و ئەمنی عێراق پێکەوە کاردەکەن و نمونەی حكومڕانی سەركەوتووی چاكسازیخواز لە هەرێم سودبەخش دەبێت بۆ عێڕاقی فیدڕاڵ.