Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دکتۆر ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە

بەغدا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ـی ٥ـی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەلاوی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، ئەیاد عەلاوی ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان خەبات و تێکۆشانێکی زۆری کردووە و قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی دیاری لە ڕزگارکردنی عێراق لە دیکتاتۆری و ھێنانەئارای سیستەمی نوێی عێراقدا گێڕاوە.

هاوکات ستایشی ڕۆڵ و پێگەی مێژوویی سەرۆک بارزانیشی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانیی مەزن و کاریگەر لە مێژووی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا کرد.

سەرۆکی حکوومەت پێزانینی خۆی بۆ ھەڵوێستی دۆستانە و پشتگیریی بەردەوامی ئەیاد عەلاوی وەکوو کەسایەتییەکی نیشتمانیی دیاری عێراق لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەربڕی.