بەغدا-KDP. info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد و ستایشی ڕۆڵ و ڕێبەرایەتیی مێژووییی سەرۆک مەسعود بارزانی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد. هەروەها باسی لە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا کرد کە ڕۆڵی ئەرێنی و باشی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و لەیەکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن دەبێت.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هەڵوێستی دۆستانەی عادل عەبدولمەهدی کرد بەرانبەر مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.