Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ خوشک و برایانی کریستیان لە هاودیان کرایەوە

سۆران-KDP.info- لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوام بە پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان، و بە ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و قەداسەتی پاتریارک "مار ئاوا"ی سێیەم (پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری) و هەڵگۆرد شێخ نەجیب و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری لە گوندی هاودیان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە.

ئەم پڕۆژەیە کە لەسەر ئەرکی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی جێبەجێ کراوە، وەک دیاری و سیمبۆلێکی سۆز و ڕێز پێشکەش بە خوشک و برا کریستیانە ڕەسەنەکانی ناوچەکە کرا.

پێکهاتەی پڕۆژەکە:

هۆڵێکی شایستە و مۆدێرن: تایبەت بە کۆڕ و کۆبوونەوە و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان.

یاریگایەکی وەرزشی: بۆ خزمەتکردنی لاوان و وەرزشدۆستانی گوندەکە.

هۆڵێکی داخراوی وەرزشی: بە پێداویستی نوێوە بۆ ڕاهێنان و چالاکییە جۆراوجۆرەکان.

وەک دیاری و سۆزێکی شکۆدار، پێشکەش بە خوشک و برایانی کریستیانی ڕەسەن و دێرینی گوندی هاودیان کرا.