Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی هاپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە

هەولێر-KDP.info- لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا ، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆکی هاپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.

دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرا.