هەولێر- KDP.info- هاوخەمیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی (حاجی حەمەدەمین حاجی ڕەسووی تۆبەکاران)
دەقی پرسەنامەكەی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
بۆ بنەماڵە و خانەوادەی بەڕێز و سەربەرزی کۆچکردوو (حاجی حەمەدەمین حاجی ڕەسووی تۆبەکاران)، بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی حەمەدەمین حاجی ڕەسووی تۆبەکاران)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز، کەسوکار و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی ڕاستەقینەی ئەم خەمەتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوسۆزیی هەڤاڵان، دۆستان و بەشداربووانی ئەم پرسەیە، ببێتە مایەی سەبووری و ئارامیی دڵتان و کەمێک لە قورسایی ئەم کۆستە گەورەیەتان کەم بکاتەوە.
له خودای گەورە و میهرەبان داواکارین، روحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە ببەخشێت و ئەمە دواکۆست و ناخۆشیی بنەماڵە بەڕێزەکەتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦