Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، جەختیان لە رێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریون ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە رێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرایەوە.