Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەوە

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسڕ، ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان، خزمەتی گشت ھاووڵاتی و پێکھاتەکانی وڵاتەکە بکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسڕ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵ، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان، خزمەتی گشت ھاووڵاتی و پێکھاتەکانی وڵاتەکە بکات.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.