Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، ستایشى هه‌وڵه‌كانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین ده‌كات

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/5/23، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێیگەیشتووە.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین له‌مباره‌یه‌وه‌ دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان و هه‌ر ئه‌مه‌ى لێ چاوەڕوان دەکرێت.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیگریى به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ هەوڵەکانی دەربڕی.

دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌كه‌ بوو.