Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فارس عیسا: کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکوومەت لە بەغدا گرنگ وئیجابی بوون

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگ و ئیجابی بوو، گفتوگۆکانیش بەڕۆحیەتی برایانە بەڕێوەچوون." 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لە گەڵ سەرۆکی حکوومەتی عێراق عەلی زەیدی و سەرۆکی پەرلەمان هەیبەت حەلبوسی و لایەنەکان، زۆر گرنگ و ئیجابی بوون و لە کەشێکی برایانە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان بەڕێوەچوون." 

فارس عیسا لەبارەی مووچەش گوتی "حکوومەتی عێراق بەڵێنی داوە هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەفەوتێت و هەموو مووچەکان خەرج بکرێن، هاوکاریش دەبن بۆ ڕەوانەکردنی مووچەکان." 

بڵند ئیبراهیم