بەغدا-KDP. info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کۆبووەوە و جەخت لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرایەوە.
لە درێژەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و پەرلەمانی عێراق، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دەڵێت: لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕۆڵی گرنگ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسیی لە عێراقدا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و گشت پێکهاتەکان.