بەغدا-KDP. info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سهرۆكى هاوپهیمانیى (نههج)ى نیشتمانى کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسهى سیاسیى عێراق و برەودان بە هاریكارى و هاوئاهەنگی نێوان لایهنه سیاسییهكان کرا لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەكان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی وەک وەزیری نوێی تەندروستیی فیدراڵ لێ کرد.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە دەستوور و مافی گشت پێکهاتەکان کردەوە .
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 23ی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بەغدا و بڕیارە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ بکات.
تاوەکوو ئێستا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەتەوە.
سەردانەکە دوو رۆژ دەخایەنێت. لە رۆژی یەکەمدا سەرۆکوەزیران دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە هەیبەت حەلبووسی، فایەق زێدان، موسەننا سامەڕایی، محەممەد حەلبووسی، هادی عامری، حەیدەر عەبادی، فالح فەیاز و ئەحمەد ئەسەدی دەبێت.
لە رۆژی دووەمیشدا لەگەڵ خەمیس خەنجەر، قاسم ئەعرەجی، محەممەد شیاع سوودانی، نووری مالیکی، قەیس خەزعەلی، عادل عەبدولمەهدی، هومام حەموودی، ئەسعەد عیدانی و ئەیاد عەلاوی کۆدەبێتەوە.
لەم کۆبوونەوانەدا باس لە دۆخی ناوچەکە، دوایین پەرەسەندنەکان و تەواوکاریی کابینەکە دەکرێت. سەردانەکە نیشاندانی نیازپاکییە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.