بەغدا-KDP. info- لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراق جەخت لەوە كراوەتەوە كە دەبێت دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی هەموو عێراق بێت و بابەتی مووچە تێكەڵی پرس و بابەتەكانی دیكە نەکرێت.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ هەریەك لە عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی قسەی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد و ڕایگەیاند بەگشتی كۆبوونەوەكان باش بوون و تێگەیشتنی باش بۆ پرسەكان هەیە.
لە بارەی پرسی مووچە و ناردنی مووچەی مانگی پێنج بەر لە جەژن، سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی وتی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆچوونی وایە كە حاڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی هەموو عێراق بێت و نابێت بابەتی مووچە تێكەڵی پرس و بابەتەكانی دیكە بكرێت.
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكانمان باش بووە؛ لەسەر كۆمەڵێك لەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە پەیوەندیی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ كراوە و قسەی باشمان كردووە، تێگەیشتنێكی باش هەیە بۆ پرسەكان
سەرۆكوەزیران وتیشی، قسەی زیاتریشمان هەیە لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكان.