ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لهگهڵ هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە رۆڵی پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی گرنگیی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور. لەم ڕووەوە جەخت لە گرنگی ئامادەکردن و پەسەندکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسای نیشتمانیی کرایەوە کە مافەکانی گشت پێکهاتەکان بپارێزێت لە سەر بنەمای رێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان".