هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومی و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێکەوت.
لەم سەردانەدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و ژمارەیەک لە سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی شیعە و سوننە کۆدەبێتەوە، کە کاریگەرن لە گۆڕەپان و پرۆسەی سیاسیی عێراق.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای گفتوگرکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ دەکرێت.