ھەولێر-KDP. info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/21، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەکر ئەلسامەڕائی ڕاوێژکاری تایبەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ کرا بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە سەر بنەمای دەستوور .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەردانی داهاتووی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرا.