Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پشتیوان سادق بۆ یانەی ھەولێر: سەرکەوتنتان پیرۆزبێ یانە دڵگیرەکەی پایتەخت

​ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی ھەولێر دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە یانەی شورتە و ڕایدەگەیەنێت کە بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە لەم کاتەدا جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

​دەقی پەیامەکە:

​ئەمشەو لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی وەرزشیی ھەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بە ئاستێکی بەھێز و شایستەوە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەسەر یانەی شورتەدا سەرکەوت. بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە زێڕینە لەم کاتە ھەستیارەی خولەکەدا، جێگەی شانازی و دەستخۆشییەکی زۆرە.

​بەم بۆنەیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەماوەر و ھەوادارانی یانەی ھەولێر، سەرۆک، دەستەی کارگێڕی، ستافی ڕاھێنەران و یاریزانانی یانەکە و تەواوی وەرزشدۆستانی کوردستان دەکەین. ئومێدەوارین یانە ئازیزەکەمان ھەمیشە لە لوتکەدا بێت و لەسەر ڕێڕەوی ئەم ئەنجامە نایاب و سەرکەوتنە بەردەوامانە بێت.

 

​دکتۆر پشتیوان سادق

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٦